رێباز حه‌ملان وه‌ك وه‌زیری دارایی ده‌ستبه‌كار بووه‌وه
وێستگه نیوز –
رێباز حه‌ملان وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ رێباز حه‌ملان وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌وه.
له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رێباز حه‌ملان له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌رگرت.
له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2015دا به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رێباز حه‌ملان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی تری گۆڕان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران.
له ماوه‌ی رابردوودا ناوبراو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند.
PM:04:13:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت