ناوشاری سلێمانی پێویستی به 40 تا 50 ملیۆن لیتر نه‌وته
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناوشاری سلێمانی كراوه، به‌ڵام نازانرێت چ كاتێك كۆتایی دێت و ناوشاریش پێویستی به 40 تا 50 ملیۆن لیتره.
غالیب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی زۆربه‌ی كۆتایی هاتووه و ته‌نها به‌شێكی كه‌م له ناوچه‌ی گه‌رمیان ماوه و ئه‌مڕۆش له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانییه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیان كراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوشاری سلێمانی پێویستی به 40 تا 50 ملیۆن لیتر نه‌وته، بۆیه ده‌بێت رۆژانه چاوه‌ڕێی ئه‌و بڕه نه‌وته بكه‌ن كه له به‌غداوه ده‌گاته سلێمانی.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی وتی: "به‌هاوكاری لیژنه هاوبه‌شه‌كای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاردراوه رۆژی چوارشه‌ممه، له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵان‌دا بكرێت".
وتیشی: "له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌دا، كار به كارتی زیره‌ك ده‌كرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش ته‌نها 53 هه‌زار دیناره".
PM:03:38:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت