ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم خرایه‌ڕوو
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ تاووتوێكردنی دۆخی دارایی حكومه‌ت بووه و سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، دۆخێكی "تابڵێی سه‌خت"ھاتووه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام به‌ھه‌ماھه‌نگیی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌توانن ئه‌و دۆخه تێبپه‌ڕێنن.
ئه‌مڕۆ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر گه‌یشتنه بینای په‌رله‌مانی كوردستا و پاش گه‌یشتنیان وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی پیشه‌سازی و وزه و دارایی و ئابووری و یاسایی كۆبوونه‌وه.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ھه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ھه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به‌ره‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ھاوكاری و ھه‌ماھه‌نگیی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت وه‌سف كردووه‌و ئاماده‌یی په‌رله‌مانیان بۆ ھه‌ر ھه‌نگاوێكی جدیی چاكسازیكردن له دامه‌زراوه‌كانی ھه‌رێم ده‌ربڕی".
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه ئامانجمانه په‌رله‌مان له دۆخی دارایی و ھه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی ئاگاداربكه‌ین، دوای ئه‌و قه‌یران و دۆخه‌ی به‌سه‌ر ھه‌رێمدا ھات، راسته دۆخێكی تابڵێی سه‌خت ھاتووه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام به ته‌نسیق و ھه‌ماھه‌نگیی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌توانین ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنین".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتوویه‌تی: "ھه‌رچه‌نده تابلۆی ئێستای په‌رله‌مان خواستراو نییه، به‌ڵام سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان خه‌مخۆری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ن".
PM:03:30:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت