جه‌بار یاوه‌ر: زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ڵێن به‌غدادی هێشتا زیندووه
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگ
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی خۆ رێكخستنه‌وه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازی دیكه كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، دەشڵێت کە خەلیفەی داعش هێشتا زیندووە.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵ، باسی لە داواكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چارەنووسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەش كرد كه لە شەڕی دژبە داعش شەهید و برینداران بوون، باسیشی لە كێشه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا كرج.
جه‌بار یاوه‌ر رایه‌یاند: داعش به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵێ راسته له عیراق به‌هۆی كۆتاییهێنانی شه‌ڕی داعش نمایشێكی سه‌ربازی كرا، به‌ڵام كۆتایی هێنانی داعش له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان و كۆتایی داعش وه‌كو خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه باره‌گای فه‌رمی له موسڵ و ره‌ققه هه‌بووه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عیراقیش، تیرۆریستانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و جارێكی تر به شیوازی تر ده‌ست به‌كاری تیرۆریستی بكه‌نه‌وه، بێ گومان له‌سه‌ر شێوازی بچووك بچووك یان ته‌قینه‌وه و خۆ ته‌قاندنه‌وه، ده‌بێت ئێمه خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه و بۆ شه‌ڕی داعش ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت تا به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت، جگه له‌وه‌ش هێشتا بیروبۆچوونی داعش له‌ناو زۆر خه‌ڵكدا له‌هه‌ندێك ناوچه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له عیراق و چاره‌نووسی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، جه‌بار یاوه‌ر ئاشكرایكرد: "وه‌ك چاره‌نووس كه‌س نازانێت چاره‌نووسی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی چییه، به‌ڵام هه‌موو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئەو هێشتا زیندووه، به‌ڵام جار جار باس له شوێنی خۆ حه‌شاردانی ده‌كه‌ن وه‌كو گومان نه‌وه‌ك زانیاریی ورد، چونكه ئه‌گه‌ر زانیاریی وردیان هه‌بێت له‌ناوی ده‌به‌ن، به‌پێی پێشبینییه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له هه‌فته‌كانی پێشتر بڵاوكرایه‌وه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش كه هێشتا له عیراق و سووریادا ماون وا خه‌مڵێندرا كه سێ هه‌زار چه‌كداری داعش ماون. "
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ناوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌وتاری كۆتایی هاتنی داعش نه‌هێنا و ده‌بوایه بانگهێشتی بكردنایه بۆ نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌غدا، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وتی: "پێشمه‌رگه یه‌كێك بووه له‌و هێزه سه‌ره‌كییانه‌ی كه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشی كردووه، یه‌كه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌كان كه داعش تێیدا شكاون له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئێمه به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر له سنووری ئێرانه‌وه له‌ناوچه‌ی خانه‌قین تا سنووره‌كانی سووریا له ناوچه‌ی شنگال شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشمان كردووه، نه‌وه‌ك به‌ته‌نها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵكو هێزه‌كانی پۆلیس، هێزه‌كانی ئاسایش، به‌رگری و فریاكه‌وتن، زێره‌ڤانی، دژه تیرۆر، هێزه‌كانی خۆبه‌خش، ته‌نانه‌ت خانه‌نشینان و كه‌م ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ش به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان كردووه و لێشییان شه‌هید بوون".
ئاشكراشیكرد له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تائێستا نزیكه‌ی هه‌زار 867 شه‌هیدمان له‌و شه‌ڕه داوه، له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار و 540 بریندار، هی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی پاراستنی هه‌رێم، به‌ڵام زۆرینه‌ی شه‌هیده‌كان له هێزەکانی پێشمه‌رگەن، هێزه‌كانی دیكه‌ش شه‌هیدییان داوه، له‌به‌ر ئه‌وه عه‌بادی ناتوانێت رۆڵی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم به‌دوور بگرێت له‌و شه‌ڕه‌ی داعش، به‌تایبه‌ت خۆشی ده‌زانێت له موسڵ ئه‌گه‌ر پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بوایه نه‌ده‌توانرا رزگار بكرێت.
وتیشی: " ده‌بوایه ئه‌سڵه‌ن نه‌وه‌ك به‌ته‌نها له وتاره‌كه‌یدا ناوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهێنێت، به‌ڵكو ده‌بوو ناوی هێزه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، به‌رگری و فریاكه‌وتن، زێره‌ڤانی، دژه تیرۆر، هێزه‌كانی خۆبه‌خش، ته‌نانه‌ت خانه‌نشینان و كه‌م ئه‌ندامانیش بهێنێت چۆن ناوی هێزه‌كانی فیدڕاڵی یه‌ك به یه‌ك هێنا، ده‌بوایه ئه‌وه‌شی بكردایه، به‌ڵكو ده‌بوایه پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم بانگهێشتی ئه‌و نمایشه بكرێن و به یه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌شداریی بكه‌ن ئه‌وه بۆ خودی عه‌بادی و خودی ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدڕاڵ باشتر بوو، بۆ سومعه‌ی عه‌بادی و شه‌عبییه‌تی باشتر بوو، دیاره ئه‌وه‌ی كرا هه‌ڵه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ خۆی عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیار بوو نمایشه‌كه په‌له‌په‌له‌ییه‌كی پێوه‌دیاربوو، ده‌یانویست به په‌له بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌رووی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه عه‌بادی شه‌عبییه‌تێكی بۆ دروست بێت، چونكه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چیین، به‌یاننامه‌كانیش روون بوون، به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی ئه‌و بابه‌ته، به‌یاننامه‌ی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون هه‌موویان دژی بوون، پاشان عه‌بادی ناچار بوو له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك ناوی پێشمه‌رگه دابنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری ناكات، دیاره هه‌ڵه‌كه كرابوو و ئه‌و دانانه دادی هه‌ڵه‌ی نه‌كرد".
سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند، جه‌بار یاوه‌ر وتی: "نا هیچ چاره‌سه‌رێك تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئێمه تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه سێ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا كردووه، دوایینان له سێی مانگی یانزه بوو، هه‌ردوولامان حه‌وت خاڵی كارنامه‌مان هه‌بوون، هه‌ندێك له‌خاڵه‌كان له‌ناوه‌ڕۆك له‌یه‌كتر نزیك بوون، هه‌ندێكشیان جیاواز بوون، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر یه‌كه‌مان كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌رجه‌عی بڕیاردانی خۆمان دواتر كۆبوونه‌وه‌ی تر نه‌كرا، واته هه‌لومه‌رجه‌كه وه‌كو خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ماوه‌ته‌وه، بێ گومان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق خۆی بوو، چونكه ئه‌وه كێشه ئاسان بوو، كێشه نه‌بوو ده‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێت. "
ر.ع
PM:02:42:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت