كچه پێشكه‌شكارێكی كه‌ی ئێن ئێن: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر قورئانه‌كه‌ی گۆڕییه‌وه به "وه‌نه‌وشه"
وێستگه نیوز-
كۆڕاڵ نوری، پێشكه‌شكاری کەناڵێ كه‌ی ئێن ئێن ئێن کە میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانە، له‌دوای بڵاوبنه‌وه‌ی هه‌واڵی "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌نه‌وشه‌یه‌كی له نێچیرڤان بارزانی وه‌رگرتووه"، رایگه‌یاند كه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر قورئانه‌كه‌ی گۆڕییه‌وه به "وه‌نه‌وشه‌یه‌ك".
كۆڕاڵ نوری، پێشكه‌شكارو هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه یه‌كێكیش بوو له‌كاندیده‌كانه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوتری په‌رله‌مانی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندکرۆزه‌ر كه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به "وه‌نه‌وشه" ناسرا، نوسیویەتی:"خۆ تۆ قورئانت خوێند یه‌كه‌م رۆژی ده‌وام كردن، یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامكردنت قورئانه‌كه‌ت گۆڕییه‌وه به‌وه‌نه‌وشه‌ی 2018 حه‌یف".
میدیاكان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان به كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه له‌نێویاندا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، بەڵام كه‌سیان ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله ناده‌ن له‌نێویاندا ناده‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی میدیاكانی دڵنیاكرده‌وه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت له‌ناو ئیداره‌ی پارێزگاكه‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی سپی ڕایگه‌یاند كه وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میلاكی 2013، پارێزگاری سلێمانی چه‌ندین ئۆتۆمبیلی 2013 ی له‌به‌ر ده‌ستدایه.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە 4ی کانونی یەکەمی 2017، ڕۆژێک بەر لە سوێندخواردنی لە بینای پارێزگار كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند "لە خانویەكدام كە هی باوكمە و خاوەنی دوو ئۆتۆمبیلیشم كە یەكێكیان نەوشیروان موستەفا، ڕێكخەری كۆچكردووی گۆڕان پێیبەخشیووم، ئەوی دیكەشیان كە مامۆستای زانكۆ بووم كڕیومە و تائێستا ماومە".
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا داواشی لە ڕۆژنامەنوسان كرد كە چاو‌دێر و ڕەقیب بن بەسەر كارەكانیانەوە تا پێكەوە كاری باشتر بۆ سلێمانی ئەنجام بدەن.
PM:01:18:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 73620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت