توركیا له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ كۆنگره‌ی ئه‌ستانا نیگه‌رانه‌


وێستگه‌ نیوزـ

جارێکی دیکە وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ئه‌گه‌ری بەشداریکردنی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەو کۆنگرەیەی روسیا بە نیازە بۆ سوریـیەکان سازی بکات.

رۆژی سێشەممە 12ی كانونی یه‌كه‌می 2017، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکدا لە کەناڵی NTVی تورکیا وتی لە دژی ئەوەن پەیەدە و یەپەگە بەشداری کۆنگرەی دیالۆگی سوری بکەن، ئەوەی ڕووسیا بە نیازە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو سازیبکات. گوتیشی ئێرانیش لە دژی بەشداریکردنی یەپەگەیە.

وتیشی پەیەدە و یەپەگە تاکە نوێنەری کورد نیـن، بەڵکو نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر کەمی کورد دەکەن، لایەنی سیاسی زۆر هەن تاوەکو نوێنەرایەتی کورد بکەن، لەوانە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنکەسە).

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد 300 هەزار کورد لە سوریاوە بۆ تورکیا هەڵهاتوون.

و لە بارەی عەفرینیشەوە رایگه‌یاند لەوێوە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا هەیە و هەر کاتێک بە نیازی ئۆپەراسیۆن بن بەرەو عەفرین ئەوا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.


AM:12:04:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو