جادوگه‌ره بولگارییه‌كه پێشبینیی ئه‌م چاره‌نوسه‌ر بۆ ئه‌مریكا به‌ده‌ستی تره‌مپ ده‌كات
بابا ڤانگا
وێستگه نیوزـ
بابا ڤانگا، جادوگه‌ره پیره‌كه‌ی بولگاریایه و ساڵی 1996 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه و پێشبینییه‌كه‌ی بۆ 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا راست بوو كه وتبوی كه‌سێكی ره‌شپێستی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مریكاییه و دواتریش ئۆباما بوو به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
بابا ڤانگا پێشبینیی روداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مریكا و به‌هاری عه‌ره‌بی و كوژرانی شازاده دیانای به‌ریتانیا و دروستبونی زریانه‌كانی تسۆنامی و دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعشی كردبوو.
ڤانگا پێشبینیی كردبوو كه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی داعش له سوریاوه بێت و دواتر به راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له 2043 كۆتایی پێ بێت، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه فانگا پێش مردنی كردونی، دواتر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاتونه‌ته‌دی، له‌كاتی ژیانیشیدا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا به نهێنی چاویان پێكه‌وتووه و پرسیاریان سه‌باره‌ت به پرسی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌ت و ژیانی تایبه‌تیی خۆیان لێ كردووه.
یه‌كێك له‌و پێشبنیانه‌ی ڤانگا كه زۆر مشتومڕی له‌سه‌ر كرا و تاڕاده‌یه‌كی زۆر هاته‌دی سه‌باره‌ت به 44ه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو كه وتوبه‌ی كه‌سێكی ره‌شپێست و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقایی ده‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ش (كه باراك ئۆباما) بوو دوا سه‌رۆكه كه سه‌رۆكایه‌تیی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ولایه‌ته‌كه‌ی ئۆباما و گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه دۆناڵد تره‌مپ، زۆرێك له میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشبنیانه‌ی بابا ڤانگا كرد، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئه‌مریكا له ترس‌دا ده‌ژی به گشتیش جیهان بارگرژیی تێكه‌وتووه.
ئێستا هه‌موو پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا مه‌به‌ستی ڤانگا له‌وه چیی بووه كه سه‌رۆكه ره‌شپێسته‌كه دوا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بێت؟ ئایا ئه‌مریكا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت یان ئه‌و قسه‌یه سه‌رده‌گرێت كه ده‌ڵێت: "گه‌ردونناسه‌كان درۆ ده‌كه‌ن"؟
ر.ع
PM:10:02:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 55136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت