به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم: تا كۆتایی ساڵ گۆڕانكاری گه‌وره روو ده‌دات
وێستگه نیوز -
نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه فه‌ره‌نسا به جددی له‌سه‌ر خه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا و تا پێش كۆتاییی ساڵ زۆر گۆڕانكاری روو ده‌ده‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه "له پاریس كۆنفرانسێك له‌باره‌ی كه‌شوھه‌وا ھه‌بوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش بانگھێشتی ئه‌و كۆنفرانسه كرابوو، به‌ڵام بانگھێشتكردنه‌كه زیاتر بۆ ئه‌وه بوو باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا بكرێت، چونكه فه‌ره‌نسا به جددی له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات و كێشه‌كانی لوبنانیشی چاره‌سه‌ر كردووه و ئه‌م جاره نۆره‌ی عیراقه و له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانه".
وتیشی: "فه‌ره‌نسا له ھه‌وڵی كرداریدایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم كردووه، ئه‌مانه ھه‌مووی ھه‌وڵی فه‌ره‌نسایه و له یه‌كێتیی ئه‌وروپاش ھه‌وڵی خۆی داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چاره‌ی دیكه‌ی نییه و پێویسته به دانوستان كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، چونكه به‌و شێوه‌یه ئاسایشی عیراق له مه‌ترسیدایه و كه ئاسایشی عیراق له‌مه‌ترسیدا بێت، واتا ئاسایشی فه‌ره‌نسا له مه‌ترسیدایه''.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ''فه‌ره‌نسا داوا له كورد ده‌كات یه‌كگرتوو بن و باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتو بوونایه نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و قۆناغه، به‌ڵام فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام باس له دانی مافی كورد ده‌كاته‌وه، له لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و كوردستان لای فه‌ره‌نسا ھێڵی سووره، چونكه ھه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتگیری لێ كراوه و ئێستاش پشتی لێ ناكه‌ن''.
باسی له‌وه‌ش كرد كه "فه‌ره‌نسا به جددی له‌سه‌ر خه‌ته و تاوه‌كو پێش كۆتایی ساڵ گۆڕانكاری زۆر روو ده‌دات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، چونكه به‌غدا یه‌ك مه‌رجی ھه‌یه، ئه‌ویش خاڵه سنوورییه‌كانه و ھه‌رێمی كوردستانیش به روونی باسی له‌وه كردووه، ئاماده‌یه خاڵه سنوورییه‌كان به ھاوبه‌شی به‌ڕێوه ببردرێن و نابێت ھێزی سه‌ربازی بۆ ره‌وانه بكرێت، ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستووری عیراقه".
دۆڵه‌مه‌ڕی روونیشیكرده‌وه كه "فه‌ره‌نسا سوپاسی حكومه‌تی ھه‌رێمی كردووه كه ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه و ریفراندۆمی سڕ كردووه و پابه‌ندبوونی خۆی به ده‌ستوور راگه‌یاندووه و رێزی له بڕیاری دادگای فیدراڵی گرتووه، به‌ڵام بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم پێویسته ڕیفراندۆمێكی دیكه بكرێت له ناوچه كوردستانییه‌كانیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خۆی ڕێگه نادات جارێكی دیكه ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كان بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مه ئه‌سته‌مه".
راشیگه‌یاند كه "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێویسته ئاماده‌ی گفتوگۆ بێت، ئه‌گه‌رنا زه‌ره‌ر ده‌كات و جارێكی دیكه نابێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئێستا پشتی ئه‌و ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر ھه‌ڵوێستی خۆی ئه‌وكات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریی لێ ناكات و زیان ده‌كات و جارێكی دیكه نابێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولیش ده‌یه‌وێی هه‌ژمۆنیی ئێران نه‌مێنێ، ئه‌گه‌ر عه‌بادی وا به‌رده‌وام بێت زیانی گه‌وره ده‌كات".
PM:09:36:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 19716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت