ئه‌و بورجانه‌ی له 2018 زۆرترین قازانجی دارایی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ساڵی نوێی و كۆتایی هاتنی ساڵی 2017، پرسیاری زۆر سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان بۆ ساڵی داهاتوو له سه‌رجه‌م رووه‌كانی سۆزداری و دارایی و ته‌ندروستی و پیشه‌یی ده‌كرێت.
ده‌بێت هه‌ساره‌كان چیان بۆ كچان و خانمان له هه‌گبه‌یاندا بۆ ساڵی نوێ هه‌ڵگتربێت؟ به‌پێی پێشبینییه‌كانی ماغی فه‌ره‌ح، گه‌ردونناسی لوبنانی ئه‌و خانمانه‌ی له رووی ماددییه‌وه زۆرترین به‌ختیان له 2018 هه‌یه هه‌یه ئه‌مانه‌ن:
بورجی فه‌ریك: زۆرترین به‌ختی بۆ ساڵی 2018 له هه‌موو روییه‌كه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت بواری دارایی، ساڵی نوێ بۆ ئه‌م بورجه ده‌بێته ساڵی كرانه‌وه و رزگاربون له قه‌رز و ئه‌وانه ده‌گۆڕدرێن بۆ سوپرایزی ئیجابی و ده‌ستكه‌وتی دارایی.
بورجی كاوڕ: له‌گه‌ڵ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆرانۆس له بورجه‌كه‌ت، قورسایی سه‌رشانیش كه‌م ده‌بێته‌وه كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه سه‌ختی كردووه به‌تایبه‌ت قورسایی دارایی، تۆش له قه‌رزه‌كانی پێشوو رزگارت ده‌بێت به‌تایبه‌ت له مانگی ئایاری 2018 و ئه‌وه‌ش به‌گشتی كاریگه‌ریی ئیجابیی له‌سه‌رت ده‌بێت.
بورجی دوپشك: چاره‌نوس بۆت پێده‌كه‌نێت، كارێكی گره‌نگ ده‌ستپێده‌كه‌یت و چه‌ندین بوار له‌به‌رده‌متدا ده‌كرێته‌وه، له فشار یان قه‌رزێكی گه‌وره رزگارت ده‌بێت، له ساڵی 2018 قازانج ده‌كه‌یت و پله‌یه‌كی باشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
بورجی كه‌وان: خانمانی ئه‌م بورجه به‌هه‌مانشێوه‌ی زۆرترین به‌ختیان له‌روی سۆزداری و داراییه‌وه هه‌یه و له ساڵی 2018 ئه‌و ئامانجانه به‌جێده‌گه‌یه‌نن كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
ر.ع
PM:09:22:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت