داعش له‌ گونده‌كانی حه‌وزی حه‌ویجه‌ ده‌ستی به‌ جموجوڵ كردوه‌ته‌وه‌

‌وێنە: گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

چەکدارانی‌ داعش لە گوندەکانی‌ حەوزەی‌ حەویجەی‌ رۆژئاوای‌ کەرکوک جموجۆڵێکی‌ فراوانیان هەیە و کەم رۆژ هەیە پەلاماری‌ هێزە عیراقی‌ یەکان نەدەن، حکومەتی‌ عیراقیش هێز بۆ پاککردنەوەی‌ ئەو ناوچانە لە داعش ئامادە دەکات.

نازم کەهیە، رێکخەری‌ پێشووی‌ پەیوەندیەکانی‌ نێوان پێشمەرگە و حەشدی‌ شەعبی‌ لە کەرکوک، بە دەنگی‌ ئەمریکای‌ راگەیاند"داعش هێزێکی‌ زۆری‌ لەسنوری‌ حەویجە هەیە و هێزەکانیان گەراونەتەوە جێگەکانی‌ پێشوتریان."

وتیشی‌"تەنها لەماوەی‌ هەفتەی‌ رابردوودا 30 کەسیان کوشتووە، شەوی‌ رابردووش شەش کەسی‌ تریان کوشت کە سیان لە کوژراوەکان برای‌ یەکتری‌ بوون."

بەپێی‌ زانیاریەکانی‌ دەنگی‌ ئەمریکا، جموجۆڵی‌ داعش بە شەوان لە گوندەکانی‌ حەوزەی‌ حەویجە گەیشتوەتە ئاستێک کە خەڵکی‌ ناوچەکە هەستی‌ پێدەکەن، بەتایبەت هێزیان بردوەتە ساترەکانی‌ پێشووی‌ پێشمەرگە لە باشوری‌ کەرکوک.

هاوكات ئیسماعیل حەدیدی‌، سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ سیاسی‌ عەرەبی‌ لە کەرکوک، ئاماژەی‌ بەوەشکرد کە شانەی‌ نوستوی‌ داعش لەحەویجە هەیە، وتیشی‌"حکومەت هێز بۆ پاککردنەوەی‌ ئەو ناوچانە لەداعش کۆدەکاتەوە."

جموجۆڵی‌ فراوانی‌ هێزەکانی‌ داعش لە سنوری‌ حەویجە، لەکاتێکدایە حکومەتی‌ عیراق کۆتایی‌ داعشی‌ لە عیراق راگەیاندووە.

ر.ع


PM:07:50:12/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو