به‌ڤیدیۆ..له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌وربڕه‌وه كه‌وته خوارێ
وو یۆنگینگ
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی سه‌ركێشی چینی كه خولیای ئه‌وه بووه بچێته شوێنه به‌رزه‌كان و وێنه و سێڵفی بگرێت، له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌وربڕه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
وو یۆنگینگ، گه‌نجێكی چینیی ته‌مه‌ن 26 ساڵه و له 8ی تشرینی دووه‌مه‌وه هیچ پۆستێكی نوێی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وادارانی پێشبینیان كردبوو گیانی له‌ده‌ستدابێت.
دواتر كچه هاوڕێكه‌ی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌و گه‌نجه له‌كاتی تۆماركردنی سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌وربڕی 62 نهۆمی له ناوچه‌ی چانگشا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ی كاری پاككردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه به‌رزه‌كانه گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی گرتووه و باسی له‌وه كردووه كه گه‌نجه‌كه له سه‌ره‌تادا خۆی شۆڕكردوه‌ته‌وه و چه‌ند جوڵه‌یه‌كی كردووه، دواتر ویستویه‌تی سه‌ركه‌وێته‌وه به‌ڵام نه‌یتوانیووه و له‌پڕ ده‌ستی به‌رداوه و له‌و به‌رزاییه زۆره‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ر.ع
PM:06:52:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 35699
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت