خانمه هونه‌رمه‌ند ده‌ریا خالید روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
خانمه هونه‌رمه‌ند ده‌ریا خالید
وێستگه نیوز ـ
خانمه هونه‌رمه‌ند ده‌ریا خالید، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن كه‌سانه‌ی نهناسرواوه دروستكراون روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند جگه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌هیچ كام له‌و ئه‌كاونتانه به‌رپرس نییه.
ده‌ریا خالید له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ وێستگه نیوزی ناردووه ده‌ڵێت: "چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی منه‌وه دروستكراوه و قسه‌ی نه‌شیاوی تیادا بڵاوده‌كرێته‌وه".
ده‌ریا خالید ئه‌وه‌شی وتووه: "هه‌موو هاوڕێیان و دۆستان ئاگادار ئه‌كه‌مه‌وه جگه‌له‌و ئه‌كاونته‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه و خۆم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م، به‌ر پرسنیم له هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێك كه به‌ناوی منه‌وه ده‌كرێته‌وه".
AM:10:42:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 15404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت