یڵدرم به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

‌بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند كه‌ پێویستە هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوردا کێشەکانیان چارەسەر بکەن و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خاڵه‌ سنورییه‌كانیش لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه‌.

لە کۆبونەوەی پەرلەمانی تورکیادا کە پرسی بودجەی 2018ی تێدا تاوتوێکرا، بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته‌ لەبارەی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان قسەی کرد وتی "ئارامی و سەقامگیریی عیراقی دراوسێ بۆ ئێمە شتێکی دەستلێهەڵنەگیراوە، لەم تێگەیشتنەوە لەماوەی رابردوودا کە ئیدارەی کوردی باکوری عیراق بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی نامەشروع یەکێتیی سیاسی و یەکپارچەیی عیراقی کردە ئامانج، ئەو کاتە ئێمە لایەی حکومەتی عیراقمان کرد''.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا پشتیوانیی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی ریفراندۆمه‌وه‌ كرد و وتی: "ئەو دادگایە هەڵوێستی تورکیای بە حەق زانیوە، لەگەڵ ئەوانەشدا برا کوردەکانمان نەکردە ئامانج و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئەوان کراوە بوون''.

یڵدرم جەختیکردەوە و بە پێویستی زانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن و لەبارەی خاڵە سنورییەکانیش رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنوری لەلایەن حکومەتی ناوەندیی عیراقەوە، لە دیلۆک کۆدەبنەوە.

ر.ع


PM:11:56:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو