جه‌عفه‌ر شێخ مه‌سته‌فا: عەبادی بووکەڵەیە بەدەستی ئەم و ئەو


وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندی هێزەکانی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وه‌.

 لەمیانەی بەشداریکردن لە بەرنامەیه‌كی کوردستان24، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندی هێزەکانی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو کردوویەتی داعش نەیکردووە.

جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی: ده‌بوایه‌ دوای رووداوەکانی خورماتوو عەبادی سەری خۆی هەڵگرتایه‌ و وڵاتی جێهێشتبایە.

فەرمانده‌ی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاند، دوای لەناوبردنی سوننەکانی عیراق، شیعە هێرشەکانی بۆ سەر کورد دەستپێکردووە و ئێستا پرۆسەی شیعەنشین لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییه‌كان لەسەر دەستی شیعە دەستیپێکردووە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا جه‌عفه‌ری شێخ مه‌سته‌فا وتی: عەبادی بووکەڵەیەکە بەدەستی ئەم و ئەو ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە هەرگیز موسڵ کۆنتڕۆڵ نەدەکرایەوە. 



PM:11:47:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو