بەڤیدیۆ..بومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیە لە پەخشێکی راستەوخۆدا
وێستگه نیوزـ
له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به روونی ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وكاته‌دا كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه له پشتی بێژه‌ره‌كه‌وه شوێنی كاره‌كه‌یان به‌جێده‌هیڵن.
له‌كاتی پێشمه‌شكردنی به‌رنامه‌ی (رای تۆ) له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به روونی هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی شاری سلێمانی كرا و بێژه‌ره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه بومه‌له‌رزه روویداوه.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکەشدا دیمەنەکانی کاتی روودانی بومەلەرزەکە لە قەزای دەربەندیخان دەردەکەوێت کە بە روونی هەژاندن و لەرینەوە لەوکاتەدا دیارە و خەڵکی رادەکەنە دەرەوەی شوێنەکانیان، لە گرتەیەکەی دیکەشدا کە لە مارکێتێک تۆمار کراوە گوڕی بومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێزە کە کەلوپەلەکانی لەسەر رەفەکان خستووەتە خوارەوە.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری سلێمانی و دەروبەری رویدا و هاوڵاتیانی شاره‌كه به رونی هه‌ستیان پێكرد.
بومه‌له‌رزه‌كه کاتژمێر 5:10 خولەک رویداوه و چه‌ند چركه‌یه‌كیش به‌رده‌وام بووه و ئه‌و هاوڵاتیانی هه‌ستیان پێكردووه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، به‌پێی میدیاكانی عیراقیش بومه‌له‌رزه‌كه شاری كه‌ركوكیشی گرتوه‌ته‌وه.
بومه‌له‌رزه‌كه له شاری هه‌ولێریش هه‌ستی پێكراوه و به‌پێی زانیارییه‌كان گوڕه‌كه‌ی 5.4 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و ناوچه‌كانی بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە و ناوچەکانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له 12ی تشرینی دووەمی 2017ش بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە هەشت کەس لە دەربەندیخان و کەلار و قەزای شارەزوور گیانیان لەدەستدا و 300ی دیكه‌ش برینداربوون. دواتر دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 5.42 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م بووه دووباره بۆته‌وه و ئه‌مجاره‌یان 4.9 پله بووه به پله‌ی رێخته‌ر.
PM:08:08:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 55484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت