بریكاری وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت: مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابەش دەکەین
وێستگه نیوز-
رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندووه، لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌یلول بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
كه‌ناڵی كوردستان 24ی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه، په‌یامنێریان پرسیاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی له رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زیری دارایی و ئابووری به وه‌كاله‌ت كردووه، ناوبراو وتویه‌تی "خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین"، به‌ڵام واده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
لێدوانی بریكاری وه‌زیری دارایی له كاتێكدایه ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیش تاوتوێكردنی مووچه بوو. تا ئه‌مڕۆ هێشتا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كراوه.
هــ. ر
PM:02:15:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 50500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت