نیویۆرك تایمز: تره‌مپ توشی خویه‌كی ترسناك بووه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵایوكرده‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌فتارێكی سه‌یری توش بووه، ئه‌ویش زیاده‌ڕۆیی كردنه له ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن.
رۆژنامه‌كه له‌زاری كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی كۆشكی سپی بڵاویكردوه‌ته‌وه: "دۆناڵد تره‌مپ چوار كاتژمێر و هه‌ندێكجار له‌وه‌ش زیاتر ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كات"، ئاشكراشیانكردووه كه تره‌مپ هه‌موو به‌یاننیه‌ك كاتژمێر 5:30 خوله‌ك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و له ژوری نوستنی سه‌ره‌كیی كۆشكی سپی ته‌له‌فزیۆن ده‌كاته‌وه و ته‌ماشای ده‌كات.
ئه‌و كه‌سه نزیكانه وتوشیانه كه ته‌نانه‌ت له‌كاتی كۆبونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كانیشدا، تره‌مپ ته‌ماشای ئه‌و شریته هه‌واڵانه ده‌كات كه له‌سه‌ر شاشه 60 ئینجییه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌نگه‌كه‌ی كز كراوه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت له‌وكاته‌دا ته‌ماشای بكات، ئه‌وا دواتر سه‌یری ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ئامێرێك به‌ناوی Super TiVo بۆی تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی رۆنامه‌كه تره‌مپ هه‌میشه ئه‌و شتانه بۆ كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌گێڕێته‌وه كه له ته‌له‌فزیۆن بینیویه‌تی و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌شی باس ده‌كات كه تره‌مپ بۆ داواكردنی ژه‌مه خواردن یان كۆكالایت په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كات.
سیناتۆر لیندس گراهام پێی وایه كه ئه‌و خووه‌ی تره‌مپ بۆ ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باوه‌ڕی وایه كه "ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌یانه‌وێت تره‌مپ له‌ناوبه‌رن".
تره‌مپ هه‌ست به‌وه كردووه كه ئه‌م ره‌فتاره‌ی بووه‌ته جێی باس‌وخواس، بۆیه له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا وتی: "ده‌زانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نامناسن ده‌یانه‌وێت بڵێن من زۆر ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه وانییه، من زیاتر سه‌رقاڵم به ته‌ماشاكردنی به‌ڵگه‌كان و سه‌یری به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كه‌م".
ر.ع
PM:08:03:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت