لێدوانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران به‌ستراوه‌ته‌وه به رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران به‌ستراوه‌ته‌وه به رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عیراق، ده‌بباغ وتی "به‌دڵنیاییه‌وه ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاسایی بكرێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
لە بارەی ئەوەی ئایا ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هیچ هه‌وڵێكی داوه یان هیچ هه‌وڵێك ده‌دات، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "به‌ڕای من ئێران هه‌میشه له هه‌وڵدایه، به‌ڵام چۆن و كه‌ی و به چ شێوه‌یه‌ك، ئه‌و زانیارییه‌م نییه".
به‌هۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 25-9-2017ه‌وه به‌غدا زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاندووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ده‌كات.
هــ. ر
PM:01:33:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت