له سلێمانی بڕێكی زۆر گۆشتی سور له‌ناو برا
گۆشتەخراپبووەکە
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت دوور له رێنماییه‌كانی ڤێرته‌رنه‌ری سه‌رده‌برێن و گۆشته‌كه‌ی جێی مه‌ترسییه بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتی: "له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت ئاژه‌ڵی سه‌ربراودا گیراوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكان، به‌هاولاَتیانی بفرۆشێت".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتیشی: "پێشتر ئه‌و گۆشتفرۆشانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، ته‌نها له كوشتارگه‌ی سلێمانی ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برێت و رێگه نادرێت گۆشتفرۆشه‌كان له‌ماڵه‌كانیان ئه‌وكاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ناكه‌ن، رێگه پێدراو نیه".
وتیشی: "ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكاندا ده‌فرۆشرێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه دوور له رێنماییه‌كانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروست ده‌كات".
گۆران قادر، ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كرد، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ئاژه‌ڵه سه‌ربراوه‌كان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی، و ئه‌و ئامێر و ئه‌وكه‌لوپه‌لانه‌ی بۆكاری گۆشتفرۆشتن به‌كارده‌هێنرێت به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هــ. ر
PM:01:30:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت