حکومەتی ئەلیکترۆنی لە هەرێم راگەیەندرا

‌وەزیری ناوخۆ لە کاتی راگەیاندنی حکومەتی ئەلکترۆنی

کوێستگه‌ نیوز ـ
لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئەلیکترۆنی راگەیەندرا و وەزیری ناوخۆش رایگەیاند، دەتوانێت کارەکانی حکومەت خێراتر و رێگری لە گەندەڵی بکات.


ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، کەریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕێوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات، هەروەها رێگریش لە گەندەڵی دەکات.

راشیگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا بە هاوکاری رێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.

جێبەجێکردنی پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەکات و کەریم سنجاریش وتی: "وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بە هاوکاری رێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان".

هاوکات پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش UNDP، بڕی دوو هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.

هــ. ر


AM:10:50:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو