دانیشتوانی هوانە دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە
فۆتۆ: ئاراز جەمال
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌باوه دانیشتوانی ناوچه‌ی هوانه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌یه‌ك رێگه‌ی سلێمانی - قه‌ره‌داغیان داخست.
یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دانیشتوانی هوانه کراونەتە دوو بەشەوە، بەشێکیان ئاوی هەیەو بەشەکەی ئێمە ئاوی نییە، کاتی خۆیشی کە دروستکراون بەشێوەی یاسایی کراون و هەمووی فەرمانی تاپۆکردنیان هەیە".
وتیشی: "ماوەی 11 مانگه ئاو ده‌كڕین، كاره‌بای نیشتمانیمان زۆر خراپه و شه‌وو رۆژی سێ بۆ چوار كاتژمێرمان هه‌یه، بۆیه گردبوونه‌وه‌ی ناڕهییمان ئه‌نجامداوه".
هــ. ر
AM:10:14:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 29731
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت