دژی لێدوانەکەی ترەمپ، یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان داوای خۆپیشاندان دەکات
قودس لە نێوان ململانێی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل‌دا
وێستگه نیوز ـ
دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکەی ترەمپ، بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری لە موسڵمانان دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان، بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ له‌باره‌ی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل به "هه‌نگاوێكی هاندان بۆ به دۆزەخكردنی ناوچه‌كه" وەسف دەکات.
داواش لە وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دەکات، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ره‌تبكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان دەشڵێت: "ئه‌م بڕیاره فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو موسڵمانان هان دەدات، به‌و هێزانه‌ی هه‌یانه به‌رگری له شاره پیرۆزە و مافه‌كانیان بكه‌ن".
راشیگه‌یاند: "وه‌ك زانایانی موسڵمان، له روانگه‌ی هه‌ستكردن به مافه‌كان له‌باره‌ی مه‌ترسیی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، داوا ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌ینییه‌ك خۆپیشاندانی پشتیوانی له قودس سازبكرێت. داوا له موسڵمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ین دژ به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌كه‌م ڕووگەی موسڵمانان، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئەنجامبدەن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شه‌وی چوارشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، رایگەیاند، قودس پایتەختی ئیسرائیلە و کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بنێین بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەشی کرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
هــ. ر
AM:08:28:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت