عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە
فۆتۆ: ناسیح عەلی خەیات
وێستگه نیوز ـ
ھونەرمەندی ناسراوی کورد عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێی گۆرانی خۆی پێشکەش بەھەوادارانی دەکات.
ئەلبومە نوێیەکە بە"حەبیبە" ناسراوە و لە ههشت تراک پێکھاتووە، بە ناوەكانی (مانگی رووخسار، نەسیمی ئەوین، حەبیبە، خەمبار، رۆحی رەوان، رۆژی تەریب، کێ دڵی نیشتیمانی شکاند، مەستی ئەشق)ه.
ئەلبومە نوێیەکەی ھونەرمەند "عەدنان کەریم" کاری میلۆدی لەلایەن خۆیەوە کراوە و لەزۆربەی گۆرانییەکانیدا گوزارشتێکی قوڵی کردوە لەھەستی پاکی خۆشەویستیی و غەمباری و دووری.
هــ. ر
PM:11:41:06/12/2017
ئهم بابهته 5485
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت