مسته‌فا چاوڕه‌ش: رێگه ناده‌ین حه‌شدی شه‌عبی پێشڕه‌وی زیاتر بكات
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه نیوز ـ
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یه‌نێت، چی دی رێگه ناده‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی پێشڕه‌وی بكه‌ن و خاكی زیاتری كوردستان داگیر بكه‌ن، ده‌شڵێت: "كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێكیان بۆ دابنێین".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه: "كاتی ئه‌وه هاتووه ئیدی سنوورێك بۆ ئه‌و ناعه‌دالیه‌تییه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی دابنرێت، بۆیه ئێستا خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین، سه‌نگه‌ری نوێی خه‌نده‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه لێدراوه و چیی دیكه رێ‌یان ناده‌ینێ، یه‌ك بست پێشڕه‌وی بكه‌ن، له‌وه‌ی هاتوون له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه داوای بازگه‌ی شێخ باوه‌ی، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەکەن و له قه‌ره‌هه‌نجیر چه‌ند جارێك ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: "له‌و شوێنانه‌ی كه هێزه‌كانی عیراقی لێیه، ئیدی له‌وه زیاتر بیانه‌وێت پێشڕه‌وی بكه‌ن لێیان قبووڵ ناكه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر رێ‌یان بده‌ین ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كوردستان هه‌مووی كاول بكه‌ن، بۆیه ئیدی بێت و بیانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن، شه‌ڕ دروست ده‌بێت".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی دەشڵێت: "له‌گه‌ڵ كاك (مەسعوود بارزانی) كۆبونه‌وه‌مان كردووه، باسمان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كرد، ته‌واوی ره‌وشی سه‌ربازیمان له سه‌نگه‌ره‌كان تاوتوێ كرد، ته‌واوی میحوه‌ره‌كان رێك خراونه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستا‌ی دووزخورماتوو ناوبراو ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و شاره‌یان كاول كردووه، ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عیراق لێی به‌رپرسیاره، كه به پێی قانوون ئه‌و هێزانه سه‌ر به حكوومه‌تی عیراقن، بۆیه ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و ره‌وشه كاولكارییه‌ی كه ئه‌و هێزانه به‌سه‌ر دووزخورماتویان هێناوه".
له‌باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدەوە ده‌ڵێت: "حه‌شد زیاتر له 60 گرووپن، هیچ تەرتیبێکی سەربازییان نییە و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یاسا وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ر به حكومه‌تی عیراقن، به‌ڵام هه‌رگرووپه و سه‌ر به كه‌سایه‌تێكی عیراقه، بۆیه بێسه‌روبه‌رن و كه‌س خه‌تی كه‌س ناخوێنێته‌وه".
هــ. ر
PM:06:15:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 26972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت