محه‌مه‌د حه‌كیم: جوڵه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، جوڵه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووش وتی "ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانمان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ریش وه‌كو یه‌ك نه‌بوون ئه‌وا رێز له هه‌ڵوێستی یه‌كتر بۆ پرسه‌كان ده‌گرین".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئه‌نجامدرا، دواتر محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئه‌وان دوو لایه‌نی سیاسین و به‌پێویستیان زانیوه ئه‌و دیداره له‌سه‌ر دۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "ئه‌م جۆره دیدارانه پێویسته هه‌بن و راوێژ بكه‌ین، هه‌ریه‌كه‌شمان خویندنه‌وه‌ی تایبه‌تیمان بۆ پرسه‌كان هه‌یه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانمان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ریش وه‌كو یه‌ك نه‌بوون ئه‌وا رێز له هه‌ڵوێستی یه‌كتر بۆ پرسه‌كان ده‌گرین".
وتیشی: "جوڵه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و قسه‌یه‌كی جددی و ریشه‌یی سه‌باره‌ت به دۆخی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه به‌ده‌سته‌وه بیپارێزین و ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست ده‌رچووه بیگه‌ڕێنینه‌وه و به‌پێی ده‌ستوریش له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فراكسیۆنی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه، هادی عه‌لی، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، فراكسیۆنی خزمه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام خوشكان و برایانی هه‌ردوولا گله‌ییان له یه‌كتر هه‌یه و لیژنه‌ی هاوبه‌ش دروستكراوه و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
بۆ دروستكردنی حكومه‌تی كاتی یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ناوبراو وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ كابینه‌یه‌كی یه‌كڕیزی نیشتمانی و راگوزه‌رین، ئه‌و داوایه‌شمان له‌گه‌ڵ داوای گۆڕان و كۆمه‌ڵ زۆر جیاواز نین".
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه داده‌نرێت له دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له 25-9-2017.
PM:04:30:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2174
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت