هه‌ر خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان به‌رمیلێك نه‌وت به‌ دیاری وه‌رده‌گرن


وێستگه‌ نیوزـ

لەسەر بودجەی‌ وەزارەتەکەی، وەزارەتی‌ کۆچ و کۆچبەرانی‌ عیراق بڕیاریدا یەک بەرمیل نەوت بە دیاری بۆ هەر خێزانێکی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە و دەربەندیخان دابین بکات و لەچەند رۆژی‌ داهاتووشدا دابەشدەکرێت.

دەرباز محەمەد، وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەرانی‌ عیراق بە ئێن ئاڕ تی‌ راگەیاند: لە سەر بودجەی‌ وەزارەتەکەیان یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێکی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە و دەربەندیخان و ناحیەی‌ قۆرەتوو و ناحیەی‌ مەیدان دابین دەکرێت.

وتیشی‌، بڕی‌ 250 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی‌ وەزارەتەکەیان بۆ فراوانکردن و چاککردنی‌ ئەو قوتابخانانەی‌ کەلار و کفری‌ تەرخان دەکرێت کە ئاوارەکانی‌ دوزخورماتوی‌ تێدا نیشتەجێ كراون.

ر.ع


PM:02:20:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو