عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح كێیه
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح
وێستگه نیوزـ
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز له یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌ژمار ده‌كه‌ن، چونكه له ساڵی 1978ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی كرد و تا ساڵی 2012ش كه له‌سه‌ركار لابرا، وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ر مایه‌وه، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 21017، بەدەستی حوسییەکان کوژرا.
ساڵح وه‌ك شه‌شه‌م سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن چووه مێژووی وڵاته‌كه‌ی و بووه سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باكور، ئه‌وه‌ش دوای كوژرانی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لغه‌شمی، پاشان له ساڵی 1982 حزبی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌مه‌نی دامه‌زراند و تا دوا ساته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆكی ئه‌و حزبه مایه‌وه.
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له 21ی ئازاری 1942 له گوندی به‌یت ئه‌لئه‌حمه‌ر له ناوچه‌ی سه‌حنان له خێزانێكی هه‌ژاری سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی سه‌حنان له‌دایكبووه و كه گه‌یشته ته‌مه‌نی 16 ساڵی چوو ریزی سوپای (ئه‌لئیمامه)، دوای دوو ساڵ په‌یوه‌ندیی كرد به یه‌كه‌ی فێرخوازیی ئه‌فسه‌ران و دواتر له 26ی ئه‌یلولی 1962 په‌یوه‌ندیی به هێزه‌كانی كۆمارییه‌وه كرد.
ساڵی 1963 عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح بووه‌ته مولازمی دووه‌م و دوای ساڵێك په‌یوه‌ندیی به فێرگه‌ی تۆپهاوێژه‌وه كردووه تا ساڵی 1975 بووه فه‌رمانده‌ی لیوای ته‌عز.
یه‌كێك له شته سه‌یره‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵی ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیدا و له‌نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2010 چوار هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی له دژی حوسییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌عده ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی له ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2012 قه‌ده‌ر وایكرد دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌كه‌ی ببێته دۆست و هاوپه‌یمانی و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری لایه‌نگرانی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی ببنه‌وه كه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له‌سه‌ركار لابرد.
هه‌رچه‌نده عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و حوسییه‌كان له ساڵی 2014 رێككه‌وتنیانكرد، به‌ڵام نێوانیان باش نه‌بووه، له ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌مدواییه‌ی نێوانیشیاندا كه بووه‌هۆی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری، كه‌چی ساڵح كه‌وته ستایشی حوسییه‌كان و ده‌یویست دۆخه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا هێوربكاته‌وه و بۆ دل>انه‌وه‌یان هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی و نامه‌یه‌كی فه‌یسه‌ڵ بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیی ئه‌وكاته‌ی ئاشكراكرد كه ساڵی 1966 ئاراسته‌ی لینۆن جۆنسن-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كردبوو.
چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر لێدوان و دڵدانه‌وه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح تێنه‌په‌ڕی تا شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌م دوو هاوپه‌یمانه دروستبوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی متمانه به‌یه‌كتر و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، دیاربوو ئیتر په‌تی به‌رگه‌گرتن ئه‌ه‌نده‌ی پێوه نه‌مابوو و لایه‌كیان گه‌یشتبووه ئه‌و یه‌قینه‌ی كه جیابوونه‌وه و بیه‌وێت هه‌رخۆی قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێ بكات.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و حوسییه‌كان ئه‌وه‌بوو كه هه‌ریه‌كه‌یان خۆیان به سه‌ركرده و رابه‌ری دۆخه‌كه ده‌زانی، بۆیه سه‌ره‌ڕای یه‌كگرتووییان به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تیی سعودییه، كه‌چی هیچكامیان به‌رگه‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌وی دیكه‌ی نه‌گرت و له‌نێو خۆیاندا تێكیاندا.
جه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له‌دژی حوسییه‌كان به كاره‌سات به‌سه‌ریدا شكایه‌وه و به نه‌مانی خۆی كۆتایی هات، ساڵح شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ر كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ناچار بووه هه‌ر بیكات، به‌ڵام دواجار له رۆژی دووشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017 گره‌وه‌كه‌ی دۆڕاند و نه‌یتوانی به‌كارامه‌یی له‌و ئاگره به كه‌مترین زیان ده‌رچێت و نه‌یتوانی به‌سه‌ر مه‌رگێكدا سه‌ركه‌وێت كه به‌رۆكی گرتبوو.
ر.ع
PM:04:54:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 10298
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت