دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له نزیك شنگال دۆزرانه‌وه
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عیراق - ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی عیراق رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی كانونی یه‌كه‌می 2017 دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له نزیك قه‌زای شنگال دۆزیووه‌ته‌وه.
سایتی كه‌ناڵی حوڕه به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی شیعه مه‌زهه‌بی عیراق بڵاویكرده‌وه كه دوو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه روفاتی 140 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی تێدابووه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن و له‌كاتی داگیركردنی قه‌زاكه‌دا به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه تیمی تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی روفاتی قوربانییه‌كان و ئه‌نجامدانی توێكاری دی ئێن ئه‌ی بۆ روفاته‌كان ره‌وانه كراوه كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، به‌رده‌وام گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌و ناوچانه ده‌دۆزرێنه‌وه كه قوربانیی ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌ن.
له 22ی تشرینی دووه‌می 2017، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له خۆرئاوای موسڵ دۆزییه‌وه كه روفاتی 73 كه‌سی تێدابووه و له‌نێو قوربانییه‌كانیشدا ژن و منداڵ هه‌بوون.
ر.ع
PM:08:30:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت