به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پشتگیری له ئافره‌تان ده‌كات
وێستگه نیوز -
كوڕه گۆرانیبێژی لاو " واحید عه‌لی نه‌ژاد" له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پشتگیری له ئافره‌تان ده‌كات.
واحید عه‌لی نه‌ژاد له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "خوشكان و دایكانی نیشتمانی من، ئێوه جێگای شانازین، ئافره‌ت بوون جێگای شانازییه و ئافره‌ت پیرۆزه".
واحید ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی خه‌ڵك وشه‌ی ئافره‌ت و كچ وه‌كو سووكایه‌تی به‌به‌رامبه‌ری به‌كارئه‌هێنێت، زۆرتان وشه‌ی ئافره‌ت و كچتان بۆ منیش به‌كارهێنا، پێم خۆشه باش بزانن من وه‌كو ئێوه‌نیم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئافره‌ت بوون شانازیه لای من، چونكه ئێمه له ئافره‌ت بووینه و دایك و خوشكمان ئافره‌ته و ئافره‌ت زۆر پیرۆزه لای من".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پیاو چه‌نده مافی هه‌یه له كۆمه‌ڵگا ئافره‌تیش وه‌كو پیاو مافی هه‌یه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رق و جیاوازی له نێوان پیاو و ئافره‌ت بمێنێت، هه‌ردووك مرۆڤن و مافیان هه‌یه".
واحید ده‌شڵێت: "به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ئافره‌ت وه‌كو زه‌عیفه و وه‌كو كاڵایه‌ك سه‌یر ده‌كرێت".
AM:09:42:01/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 14584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت