نێرگز قادر: پشت لە د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ناکەم
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند، هێشتا د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به باوكی خۆی ده‌زانێت و رێز و حوورمه‌تی بۆی هه‌یه و کاری بەسەر لایەنی سیاسی ئەوەوە نیە.
نێرگز قادر، كه پێشتر به كچه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك ناوی ده‌ركردبوو، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من هیچ کات پشت لە کەسێک ناکەم چاکەی بۆم هەبوو بێت، ئەو کە چاکەو پشتیوانی زۆری بۆ من هەبووە ئێستا دۆخی ئەو جۆرێکە پێوست ناکات من پشتی تێکەم و وه‌فام بۆی نه‌بێت".
نێرگز قادر، ئه‌وه‌شی وت: "نازناوی کچەکەی دکتۆر نەجمەدین، خەڵک ئەو نازناوەی بەمنداوە ئێستاش هەرئەوان بریاردەده‌ن، بەڵام د. نه‌جمه‌دین لە هەر کوی بێت لە هەر دۆخیک بێت من وەک نێرگز بەباوکی خۆمی داده‌نێم و پشتی تێناکەم".
ئه‌وه‌شی وت: "هەمووئەندام مەکتەب سیاسیەکان ریزم دەگرن بۆ من هەموون وەک یەکن پشت لە دکتۆر بکەم دڵنیابە لەوانیشی دەکەم، بۆیه من گوڵە بەرۆژەنیم خۆر لە کوێ بێت لەوێ بم".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كار ده‌كات و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "به‌یانی كه‌ركوك و ژیان له لادێ"یه.
نێرگز ماوه‌ی چوار ساڵ بوو هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوه‌وه، له باره‌ی هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌ی نێرگز به وێستگه‌ی وتبوو: "بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتەوە و هاوکات بەهۆی دەستێوەردانی چەند کەسێکەوە گەیشتینە ئەم قۆناغە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
هــ. ر
PM:10:33:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 132136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت