نزیكه‌ی 3 ملیار دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه ته‌رخانكرا
وێستگه نیوز-
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه نزیكه‌ی 3 ملیار دینار وه‌ك هاوكاریی خێرا بۆ چاككردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ته‌رخانكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د.ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عییراق كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عییراقه‌وه نوسراو كراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له بڕی دوو ملیار و 903 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومه‌رله‌رزه‌كه ته‌رخان بكرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرد و له‌و باره‌وه‌یه‌وه راپۆرتێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی زیانه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌یان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڕی ئه‌و پاره‌یه بۆ سێكته‌ره‌كان جیاكراوه‌ته‌وه و هاتووه، بڕی 600 ملیۆن دیناری بۆ دوباره كه‌رتی كاره‌با و بونیادنانه‌وه‌ی ته‌رخانكراوه له‌و ناوچانه و بڕی 600 ملیۆن دیناریشی بۆ كه‌رتی خوێندنی باڵا كه زیانیان پێگه‌یشتووه. بڕی 650 ملیۆن دیناری بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و ئه‌و قوتابخانانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه و بڕی 700 ملیۆن دیناریشی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه.
بڕیاریشدراوه 100 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیانه ته‌رخان بكرێت كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به‌ر مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان كه‌وتووه.
له 12ی تشرنی دووه‌می 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای كرماشان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و وڵاتی دیكه هه‌ژاند.
AM:11:37:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2159
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت