شادیه كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز – میدیاكانی وڵاتی میسر بڵاویان كرده‌وه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ند شادیه دوای ململانێیه‌كی زۆر له گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له ماوه‌كانی رابردوودا باری ته‌ندروستی شادیه تێكچوو و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانی شادیه رایانگه‌یاند كه دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
خانمه هونه‌رمه‌ند شادیه له 8ی شوباتی 1931 له دایك بووه و ره‌خنه‌گران و جه‌ماوه‌ر نازناوی "نازداری سینه‌ما"یان لێنابوو.
ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده، فاتمه ئه‌حمه‌د شاكیره و له ماوه‌ی كاروانی هونه‌ریدا كه 40 ساڵ به‌رده‌وام بوو، 112 فیلم و 10 زنجیره‌ی رادیۆیی و یه‌ك شانۆگه‌ری پێشكه‌ش كردووه.
شادیه به دیارترین خانمه ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای میسری داده‌نرێت و به‌شداریی زۆرترین فیلمی عه‌ره‌بی كردووه و زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌بووه.
PM:08:23:28/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 15268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت