سێڵفییەکەی سەعد حەریری
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان سێڵفییه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسانی وڵاته‌كه‌ی گرت و وه‌ك یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئاماژه‌ی پێداوه، سه‌رۆك وه‌زیر سوربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێڵفییه‌كه به‌ده‌ستی خۆی بگرێت.
میدیاكانی لوبنان سێڵفییه‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیان بڵاوكرده‌وه كه له كۆشكی كۆماری له ناوچه‌ی به‌عبدا دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ میشێل عون، سه‌رۆك كۆمار و نه‌بی به‌بڕی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان گرتویه‌تی.
سه‌عد حه‌ریری له‌و سێڵفییه‌دا ئاسوده دیار بووه و له وه‌ڵامی یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به كۆبونه سێقۆڵییه‌كه‌ی وتویه‌تی: "پێكه‌نینه‌كه‌م نابینن چه‌ند ئاسوده‌م؟"
یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان كه سێڵفییه‌كه‌ی له كۆشكی كۆماریه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سێڵفییه‌كه‌ی نوسیویه‌تی: "كۆبونه‌وه‌كه‌ی كۆشكی كۆماری به سێڵفییه‌ك كۆتایی هات كه حه‌ریری سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆی بیگرێت".
رۆژی چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دووەمی 2017، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند كه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به میشێل عه‌ون-ی سه‌رۆك كۆمار بكات.
حه‌ریری راشیگه‌یاندووه كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای میشێل عه‌ون بووه و داوای لێكردووه و كه له‌پێناو دانوستان و گفتوگۆدا پاشگه‌ز ببێته‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان گەیشتەوە بەیروتی پایتەخت و سەرۆکی وڵاتیش هۆشداری دا لە پێکدادانی ناوخۆیی .
رۆژی شەممەی 11ی تشرینی دووەمی 2017، سەعد حەریری لە سعودیەوە بەرەو فەڕەنسا به‌ڕێكه‌وت دوێنێش سەردانی میسری کرد و لەرێی گەڕانەوەشی چووە قوبڕس.
حەریری لە 4ی تشرینی دووه‌می 2017، لە عەرەبستانی سعودیەوە به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و سەرۆکی لوبنان و بەپرسانی حزبوڵڵا پێیانوایە كه سعودیە حه‌ریریی ناچاری دەستلەکاکێشانەوە کردووە.
ر.ع
PM:06:50:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت