كچه ئێزدییه‌كی رزگاربوی ده‌ستی داعش: هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوم بكه‌ومه خۆشییه‌وه
فه‌ریده خه‌ڵه‌ف
وێستگه نیوزـ
كچه ئێزدییه‌كی رزگاربوی ده‌ستی داعش كه وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه به‌كارهێنراوه و چه‌كداره‌كان ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌سه‌ر، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه هه‌رگیز بكه‌وێته خۆشییه‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌ژیانێكی دیكه‌دایه و دواجار خۆی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی ئاماده ده‌دات.
فه‌ریده خه‌ڵه‌ف، كچه كوردێكی ئێزدییه و كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵان بووه، كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، فه‌ریده له‌و ته‌مه‌نه‌دا خوازیار بووه ببێت به مامۆستا، به‌ڵام داعش خه‌ونه‌كه‌ی كوشت و كردییه كۆیله‌ی سێكسی.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی داعش باوكی ئه‌و كچه ئێزدییه‌یان كوشتووه و خۆشیان له خێزانه‌كه‌ی جیا كردووه‌ته‌وه و بردویانه بۆ سوریا، به‌ڵام دواجار توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكی دیكه له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵبێت.
فه‌ریده به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو به‌تایبه‌ت شكاندنی سه‌ری له سێ لاوه و ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی سه‌ری، هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه بكه‌وێته ژیانی خۆی و خۆشگوزه‌ران بێت، بۆیه چوار جار ویستویه‌تی خۆی بكوژێت.
دواجار له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا فه‌ریده كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی و ئێستا خۆی بۆ زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه ئێزدییه‌كی په‌نابه‌ری ته‌مه‌ن 23س ساڵ به‌ناوی ناژان ئیلیاس ئاماده ده‌كات كه هه‌ردوكیان له ئه‌ڵمانیان و ناژان وتویه‌تی كه شانازی به فه‌ریده‌وه ده‌كات.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به داعش روبه‌رێكی به‌رفراوانیان له موسڵ داگیركرد و له هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگالی ئێزدی نیشین، وێڕای كوشتارێكی زۆر، زیاتر له پێنج هه‌زار كچی ئێزدییان ده‌ستگیركرد و كردیاننه كۆیلی سێكسی و هه‌موو جۆره كارێكی نامرۆڤانه‌یان له ئه‌شكه‌نجه و برسیكردن و مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدان.
ر.ع
PM:10:09:26/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 17212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت