ئاسایش سزادانی‌ دوو كه‌سی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سزادانی دوو كه‌سی‌ به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانییان له‌ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ، له‌ ڕۆژی 2017/5/15 و 2017/6/26 دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 ، له‌ڕۆژی 2017/11/21  سزادران".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "تاوانبار ( ش. م. ر.) له‌دایكبوی ساڵی (1990) كورد پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6) مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار".

ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "تاوانبار (أ. ع. ح.) له‌دایكبوی ساڵی (1965) كورد، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار".


PM:12:00:26/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو