به‌ڤیدیۆ.. ده‌لاكێكی چینی به گوێزان پێڵوی چاو پاك ده‌كاته‌وه
کاتی پاککرەنەوەی پێڵوی چاو بە گوێزان
وێستگه نیوزـ
به لێهاتووی و وردی ده‌لاكێكی گه‌ڕۆكی چینی به‌ناوی شیونگ كاو وو، گوێزانه‌كه‌ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێڵوی چاو له‌ناوه‌وه به‌كارده‌هێنێت.
شیونگ-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ له سه‌ره‌رێگایه‌كی ناوچه‌ی تشینگدۆ له هه‌رێمی سیشوان كار ده‌كات و له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گوێزانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری وه‌ك چاو ده‌ڵێت: "ده‌بێت نه‌رم بیت... زۆر زۆر نه‌رم بیت".
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه خۆی خستووه‌ته‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌لاكه و ته‌مه‌نی 68 ساڵه، سه‌باره‌ت به ئاستی مه‌ترسیی ئه‌و كاره وتویه‌تی: "نه‌خێر كاره‌كه مه‌ترسیدار نییه، دوای سه‌رتاشین و پاككردنه‌وه‌ی چاوم، هه‌س به نوێبونه‌وه و ئارامی ده‌كه‌م".
به‌ڵام هاوڵاتییه‌كی گه‌نج كه ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه، وتویه‌تی كه ده‌ترسێت خۆی بخاته‌ژێر ده‌ستی.
هاوكات خانمه پزیشكێكی پسپۆڕی چاوی چینی به‌ناوی چۆ چاو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و ده‌لاكه چه‌وریی سه‌ر پێڵوه‌كان یان چه‌وریی لێواره‌كانی چاو لاده‌بات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاو پاكژ ببێته‌وه.
ده‌لاكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وداوه كه له ساڵانی 1980ه‌وه ده‌ستی به‌و كاره‌ی كردووه و سه‌ره‌تا كاره‌كه سه‌خت بووه، به‌ڵام ئێستا هه‌فته‌ی هه‌شت كه‌س دێنه لای و له هه‌ر سه‌رتاشین و چاو پاككردنه‌وه‌یه‌كیش 12 دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت.
ر.ع
PM:04:02:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت