سبه‌ینێ له ده‌ربه‌ندیخان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
دابەشکردنی نەوت لە ساڵانی رابردوودا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ و رۆژانی داهاتوو نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، سبه‌ینێ شه‌ممه و رۆژانی دواتر دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستپێده‌كات، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ته‌نها 54 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیریت و نه‌وته‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته به‌ر ده‌رگا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنی نه‌وت كردووه كه ته‌نها كارتی زیره‌كی پێویسته و هیچ دۆكۆمێنتێكی دیكه‌ی ناوێت، به‌ڵام داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هێمنی بپارێزن و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه كه هه‌موو هاوڵاتیان به‌شه نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن.
له‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌ستی پێكردووه، حكومه‌تی عیراقیش 30 ملیۆن لیتری بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد.
PM:09:10:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت