به‌وێنه... هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد
وێستگه نیوز -
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر ئارامگه‌كه دانا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له سلێمانی كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه.
بڕیار نامیق رۆژنامه‌نووسی میدیای گۆڕان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای كردووه و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی داناوه.
PM:08:47:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 13292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت