بەڤیدیۆ....سه‌ربازێكی كۆریای باكوور به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هه‌ڵات
وێستگه نیوز -
سه‌ربازێكی سوپای كۆریای باكوور هه‌ڵات و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆی گه‌یانده وڵاتی كۆریای باشوور.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه فه‌رمانده‌یی هێزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرته‌یه‌كی فیدیۆیی هه‌ڵاتنی سه‌ربازێكی كۆریای باكوری بڵاوكرده‌وه كه له‌نێو ده‌سترێژی گولـلـه‌ی هاوڕێكانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری ده‌بێت.
سەربازەکە هەوڵ دەدات بە ئۆتۆمبێلێک خۆی بگەیەنێتە سنووری کۆریای باشوور، بەڵام بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی پاسەوانانی سنووری وڵاتەکەی ئۆتۆمبێلەکە لەکار دەکەوێت و بەناچاری دادەبەزێت و خۆی دەگەیەنێتە کۆریای باشوور.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی كۆریای باكوور له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه پێنج فیشه‌كی به‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی به‌زاند و گه‌یشته سنووری كۆریای باشوور، ده‌ستبه‌رداری بوون.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌كه دوای برینداربوونی، ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی و له شه‌ودا دوو سه‌ربازی كۆریای باشوور دزه ده‌كه‌نه لای و به‌ره‌و لای خۆیان رایده‌كێشن.
فه‌رمانده‌یی هێزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كۆریای باشوور چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
PM:06:09:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت