زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌و ژنه‌ی له وێنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ركه‌وت، خێزانی خۆیه‌تی و ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا یاوه‌ری ده‌كات.
شه‌وی رابردوو چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری به‌رلینی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاوكرانه‌وه، له‌یه‌كێك له وێنه‌كاندا ژنێك ده‌ركه‌وتووه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ستی خستۆته سه‌ر شانی.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و ژنه خێزانی كۆسره‌ت ره‌سوڵه و ناوی (ئه‌میره قادر)ه، له‌نێو ئه‌و شانده‌دایه كه یاوه‌ری كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌میره خانه‌وه ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتوون، ئه‌میره قادر ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 56 ساڵه و له عەشیرەتی زه‌نگه‌نه‌یه، له ساڵی 1977 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه، بنه‌ماڵه‌كه‌شیان هه‌ر له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌باتیان كردووه و برایه‌كیشی پێشمه‌رگه و هاوڕێی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "دوای نزیكه‌ی 14 رۆژ له هاوسه‌رگیرییان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و برایه‌كی ئه‌میره خان و ژماره‌یه‌كی دیكه له كادیرانی رێكخستن كه له شاری هه‌ولێر كاریان ده‌كرد ده‌ستگیركراون، دواتر ژماره‌یه‌كیان ئازادكراون و براكه‌ی ئه‌میره خان له‌سێداره دراوه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌میره خان به‌هۆی ژیانی ئه‌و كاته‌یانه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات، وه‌كو زۆربه‌ی ژنی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ش به‌شێكی زۆری ژیانی له شاخ به‌سه‌ر بردووه.
كۆسرەت رەسوڵ و ئەمیرە خان باوك و دایكی شەش كوڕ و كچێكن بەناوەكانی (رێباز، ئاراس، پێشڕەو، دەرباز، شاڵاو، شاكێو، رێناز)، هەر لەشاخ (پێشڕەو و ئاراس) بەهۆی بۆردومانی ئەو كاتەی رژێمی بەعسەوە شەهید بوون، ساڵی 1997یش رێبازی كوڕیان بەهۆی رووداوی ئوتومبیلەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكە وتی "ئەمیرە خان ژنێكی بەتوانا و خۆڕاگرە، چونكە لە ژیانیدا نەهامەتی و دەربەدەری زۆر بەسەردا هاتووە لەوانەش لە سەرەتای هاوسەرگیرییان برایەكی لەسێدارە دراوە و مەرگی سێ كوڕی خۆیشی بینیوە".
رۆژی شه‌ممه 2017/11/11 كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌نرایه
نه‌خۆشخانه و له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.
كۆتایی
هه‌فته‌ی رابردووش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری زیاتر ره‌وانه‌ی
وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا و به‌وته‌ی د.دارا ره‌شید پزیشكی چاره‌سه‌ری كۆسره‌ت
ره‌سوڵ كه یاوه‌ری ده‌كات باری ته‌ندروستی زۆر باشه.
PM:03:48:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 158400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت