ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی و شه‌فاف ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌كه‌ن، كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی و شه‌فاف وزاده‌ی بیروبۆچوون و نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی بێت.
ده‌سته‌ی راوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه "له هه‌موو ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌م دۆخه‌ی ئێستای حیزب به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌مووان داوای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتی ده‌كه‌ن".
ده‌سته‌ی راوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێن: "پشتگیری ئه‌و داوا‌و خواسته ره‌وایه‌ی كادره ماندونه‌ناس و به‌وه‌فاكانی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌ین، كه زۆرترین ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری و شه‌ڕی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی ئه‌وانكرا، و داوای به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن".
راشیانگه‌یاندووه كه "با كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین كه ببێته هۆی گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كێتی، ببێته هۆی ده‌رفه‌ت دروستكردن بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی زیاتری نه‌وه‌یه‌كی نوێ له سه‌ركردایه‌تیكردن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
كادر‌و لایه‌نگرانی ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌م ساته پڕ له‌گۆڕانكاری و هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا، له هه‌موو ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌م دۆخه‌ی ئێستای حیزب به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌مووان داوای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌ركی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌میشه به‌پلان و پڕۆژه مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیمان له‌پێویستیه‌كانی هه‌رقۆناغێك ئاگاداركردۆته‌وه‌و به‌وردی بیروبۆچوونه بێ پێچوپه‌ناكانی خۆمان گه‌یاندوه، له‌م قۆناغه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی:
1. كادرانی خواره‌وه‌ی كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داوای كۆنگره ده‌كه‌ن.
2. ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كان و كادره‌پێشكه‌وتوه‌كانی ئۆرگانه جیاوازه‌كان داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایی حیزب ده‌كه‌ن.
3. ڕاگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه داوای دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره ئه‌كات.
4. به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌به‌رزترین پۆستی ناوحكومه‌تدا به‌په‌یامێكی گرنگ و ورد داوای هه‌رچی زووه به‌ستنی كۆنگره ده‌كات.
بۆیه، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ركی ستراتیژی حیزبی خۆمان، وه‌ك پشتگیری بۆ ئه‌و داوا‌و خواسته ره‌وایه‌ی كادره ماندونه‌ناس و به‌وه‌فاكانی یه‌كێتی نیشتمانی، كه زۆرترین ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری و شه‌ڕی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی ئه‌وانكرا، وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌كه‌ین، داوای كۆنگره‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی و شه‌فاف ، كۆنگره‌یه‌ك كه زاده‌ی بیروبۆچوون و نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتیه ئازا‌و خه‌باتگێره‌كانی حیزبه‌كه‌ی مام جه‌لال بێت.
با كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین كه ببێته هۆی گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كێتی، ببێته هۆی ده‌رفه‌ت دروستكردن بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی زیاتری نه‌وه‌یه‌كی نوێ له سه‌ركردایه‌تیكردن، بۆ پیاچوونه‌وه به سیاسه‌ت و ستراتیژی كاركردنی حیزبی تا ڕۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال ئاسوده‌بكات و شایسته‌ی پێگه‌و خه‌بات و خوێنی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی بێت.
ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
PM:03:32:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت