به‌ڤیدیۆ..سه‌ره‌تای گڕكانی چیایه‌ك له دورگه‌ی بالی
چیای ئاگۆنگ - دورگەی بالی- ئیندۆنیسیا
وێستگه نیوزـ
میدیا جیهانییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی هه‌ڵچونی گڕكانێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه له چیایه‌كی دورگه‌ی بالی له ئیندۆنیسیا ده‌ستی به هه‌ڵكشان كردووه.
رودانی گڕكانه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانی و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی ئیندۆنیسیا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه دوكه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه چیای ئاگۆنگ له رۆژی سێشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2017 روویداوه.
مه‌ترسییه‌كانی گڕكانه‌كه رێگر نه‌بووه له‌وه‌ی گه‌شتیاران له دورگه‌ی بالی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌شت بكه‌ن و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی ئیندۆنسیا وتویانه كه گه‌شته‌كانیان به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو به‌ڕێوه‌چووه و فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه بوون به‌رووی گه‌شتیاراندا.
ر.ع
PM:03:18:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت