به‌وێنه.. كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی چه‌ند به‌ردێك هاتوچۆی له تونێلی ده‌ربه‌ندیخان راگرت
وێستگه نیوزـ
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی چەند بەردێ هاتوچۆ لە تونێلی دەربەندیخان ڕاگیرا و تیمەکانیش سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکەن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن ئاڕ تی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2017، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، چەند بەردێک لەو شاخەی تونێلی دەربەندیخانی تێدا دروستکراوە، کەوتوونەتە خوارەوە و بووه‌ته‌هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تیمه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ن تا دوباره هاتوچۆ له تونێله‌كه‌دا ده‌ستپێ بكاته‌وه.
ر.ع
AM:10:20:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت