له‌سه‌ر گه‌شتكردن بۆ سعودیه ئه‌مریكا هۆشداری به هاوڵاتیانی ده‌دات
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر بونی "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی"، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له گه‌شتكردن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی ئاگادار كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له ره‌وه‌ند و هاوڵاتیانی خۆی كردووه ئاگاداری سه‌ردانه‌كانیان بن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ی كه گروپه توندڕه‌وه‌كان له ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی دیكه‌ی هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هاوڵاتیانی مه‌ترسیی ئاراسته‌كردنی موشه‌كی بالیستییه له یه‌مه‌نه‌وه بۆ سعودییه كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌یه فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ردوو شاری قه‌تیف و حفوف و ده‌وروبه‌ری ئه‌و دوو شاره بكه‌ن.
ر.ع
PM:09:23:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت