به‌ڤیدیۆ..روفاتی "ئه‌سحابه‌یه‌ك" له شاری سلێمانی دزرا
وێستگه نیوزـ
"شه‌خسه‌كه‌ی كانی با"، ئه‌و مه‌زاره‌ی له گه‌ڕه‌كی كانی خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كرد، له روداوێكی ته‌مومژاویدا روفاته‌كه‌ی درزا و ناڕه‌زایی لای هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه دروست كرد.
رۆژنامه‌نوس نه‌ریمان سابیر محه‌مه‌د له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: "شه‌خسی كانی با یه‌كێك بووه له پیاوچاكه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌سحابه بووه و رۆژانی چوارشه‌ممان خه‌ڵك سه‌ردانی كردووه، به‌ڵام نه‌ناسراوه و نازارێت ناوی چی بووه".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسیبوك گرته‌ی ڤیدیۆیی دوای ده‌رهێنانی روفاتی ئه‌سحابه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی با-ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: " هه‌ڵكه‌وته‌ی مه‌زاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر گردێگی گه‌وره له‌ناو بازاڕ و شه‌قه‌مه‌كانی كانی با له‌سه‌ر رێگی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، هه‌فته‌ی رابردووش چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسرا و بلۆك و چیمه‌نتۆیان هێناوه و دیوارێكیان به‌ده‌وریدا دروست كردووه، دیاره بۆ ئه‌وه بووه كه روفاته‌كه ببه‌ن و كه‌س نه‌یان بینێت".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه باسی له‌وه‌شكردووه كه كه بردنی روفاتی كه‌سێك سودی نییه، بۆیه ده‌كرێت به پلان و به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بێت، بۆیه دوو گومان له بردنی ئه‌م روفاته ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كاری ده‌سته‌و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان بێت كه دژی سه‌ردانی خه‌ڵكن بۆسه‌ر شه‌خس و پێشتریش له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانیش ئه‌و كاره‌یان كردووه".
پێشی وایه كه گومانی دووه‌م ئه‌وه‌یه "شوێنی مه‌زاره‌كه‌ی گه‌وره و له‌ناوبازاڕه و ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك بیه‌وێت ئه‌مه بكات به بازاڕێك ئه‌وا رێگریی دێته‌به‌رده‌م و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له ئه‌سحابه سپی شاری سلێمانی كرا و شوێنی مه‌زاره‌كه كرا به بینا و دواتر روفاته‌كانیان خسته دوو دوكانی بچوك، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سلێمانیی لێكه‌وته‌وه".
پێشی وایه "ده‌رهێنانی ئه‌و روفاته مه‌به‌ستی بازرگانیی له‌پشته‌وه بێت"، داواشیكرد كه به‌دواداچونی جدیی بۆ بكرێت و ده‌ستكاریی ئه‌و شوێنه مێژوویانه نه‌كرێت.
له‌كۆتاییشدا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه توڕه بكرایه پێی ده‌وت ئه‌سحابه‌كه‌ت ده‌رده‌هێنم، منیش تاێستا واتێگه‌یشتووم كه مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه ئه‌عسابی ده‌رده‌هێنێت نه‌ك ئه‌سحابه چونكه ئه‌مه كارێكی قورسه، به‌ڵام دیاره من هه‌ڵه‌بووم و ئه‌وه‌تا به راستی ئه‌سحابه‌كه‌یان ده‌رهێناین".
ر.ع
PM:04:01:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 55468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت