نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ گۆڕان لەسەر پرەنسیپە سەرەکییەکان کۆکین

‌عومەری سەید عەلی و نێچیرڤان بارزانی لە گردی زەرگەتە

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، رایگەیاند، "هەمووان لەسەر پرەنسیپە سەرەکییەکان، کۆکین".

لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم نووسیەتی: "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، داکۆکیمان لە گرنگی تەبایی و یەکڕیزی کردەوە بۆ تێپەڕاندی ئـەم دۆخە و رووبەڕوبوونەوەی تەحەدییەکانی داهاتوو، هەمووان لەسەر پرەنسیپە سەرەکییەکان، کۆکین".

هاوکات ئاسۆ مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەکەوە بە رۆژنامەنووسانی وت "تاوتوێی پرۆژەکە کراوە و تیایدا باس لە (باشکردنی گوزەرانی خەڵک، پاراستنی سیادەی هەرێم و ئەنجام نەدانی شەڕی بە وەکالەت، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بە چاودێری نێودەوڵەتی) کراوە و جەختی‌ لەوەشکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک نەدراوە".

وتیشی: " ئەگەر ئەم حکومەتە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات ئەوا ئێمە نابینە ڕێگری و لە ئێستادا بۆچوون و پرۆژەی خۆمان پێ وتوون و چاوەڕوانی وەڵامین".

هـ. ر


PM:01:58:21/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 3244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو