له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌رده‌چێت

‌هەڤاڵ ئەبوبەکر...

وێستگه‌ نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌رده‌چێت.

ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوزمه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته‌ڕوو.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه‌ نیوزدا، له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، ئاسۆ مه‌حمود وتی: "له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌رده‌چێت".

هــ. ر


PM:12:31:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو