ئاسۆ مه‌حمود: پڕۆژەیەکمان داوەتە حکومەت لە بارەی باشکردنی گوزانی خەڵکەوە

‌دیمەنێک لە کۆنگرەکە

وێستگە نیوز -
ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و پاراستنی سیاده‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی خۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راوێژكاری بوو.

ئاسۆ مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەکەوە بە رۆژنامەنووسانی وت "تاوتوێی پرۆژەکە کراوە و تیادا باس لە (باشکردنی گوزارانی خەڵک، پاراستنی سیادەتی هەرێم، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بە چاودێری نێودەوڵەتی) لە کۆبوونەوەکەشدا هیچ بڕیارێک نەدراوە".

وتیشی: "ئێمە ئەگەر ئەم حکومەتە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات ئەوا نابینە رێگری و لە ئێستادا ئێمە بۆچوون و پرۆژەی خۆمان پێ وتوون و چاوەڕوانی وەڵامین".

ئاشکراشیکرد، سەرۆکی حکومەت داوای گەڕاندنەوەی وەزیرەکانی گۆڕانی کردووە بۆ سەر کارەکانیان، بەڵام چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەن کە داویانە بە حکومەت و تائێستا کات دیاری نەکراوە بۆ گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی وەزیرەکان.

ئاسۆ مەحمود هۆشداری ئەوەیدا: "کات لە بەرژەوەندی خەڵک نییە و ئەگەر تا سەری ساڵ لەگەڵ حکومەتی عیراقدا رێکنەکەون زیانی زیاتر بە هەرێم دەگات".

هــ. ر


PM:12:23:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو