به ڤیدیۆ.. ئه‌و دوو ژنه‌ی له بازاڕێكی هه‌ولێردا دزیان ده‌كرد ده‌ستگیركران
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه پۆلیسی هه‌ولێر گرته‌ی ڤیدیۆیی دوو ژنی بڵاوكرده‌وه كه له بازڕێكی شاره‌كه دزی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو ژنه ده‌ستگیركران.
پۆلیسی هه‌ولێر دوێنێ دووشه‌ممه داوای له هاوڵاتییان كرد هاوكارییان بكه‌ن له دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی دوو ژن كه له بازاڕێكی هه‌ولێردا دزی ده‌كه‌ن و پۆلیس ئه‌وه‌شی وتبوو كه ڤیدیۆكه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ رائید باساك فه‌ره‌ج ره‌حیم، ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئەوەی گرتە ڤیدێوییەکەی دوێنیان بڵاوکردەوە کەتیادا دوو ئافرەت تاوانی دزی ئەنجام دەدەن، له لابه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دەستگیر كران.
راشیگه‌یاندووه: دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کە چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە.
هــ. ر
AM:11:59:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 25160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت