خاچی سور: زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی یەمەنی ئاوی پاکیان نییە
دۆخی یەمەن خراپتر دەبێت
وێستگه نیوز ـ
رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەکارەساتی یەمەن و دەڵێت نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی یەمەن ئاوی پاکیان نییە بۆ خواردنەوە.
یۆلاندا جاکمیە، وتەبێژی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەشڵێت، هەردوو شاری سەنعا و بەیزاو چوونە لیستی ئەو شارانەی یەمەنەوە کە ئاوی پاکیان نیە بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی پاککەرەوەی ئاو.
هەروەها وتیشی، "نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی یەمەن ئێستا ئاوی پاکیان پێناگات لە شارە قەرەباڵغەکاندا کە ئەوەش ئەو هاوڵاتیانەی خستوهتە بەردەم مەترسیی توشبوون بەو نەخۆشیانەوە کە لەڕێی ئاوەوە دەگوازرێنەوە".
جاکمیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێکخراوەکانی ئاو و تەندروستی لە زومار و عومران ئێستا تەنها نیوەی ئەو ئاوەی کە پێویستە دابین دەکەن.
پێشتریش خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، سێ شاری یەمەن سەعدە و تەعز و حەدیدە ئاوی پاکیان بۆ ناچێت بەهۆی گەمارۆدانەکەوە کە خەرجی بەنزینی پێویست بۆ وێستگەکانی پاککەرەوە و تەندروستی بڕیوە.
هــ. ر
AM:08:56:21/11/2017
ئهم بابهته 3042
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت